له ڕوانگه‌ی به‌رهه‌م هێنه‌رانی Kyocera شێوازێکی جیاواز له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌خۆیه‌وه دبینێت.
مۆبایلی EOS له‌و به‌رهه‌مه‌یه و هیچ لێکچوونێکی له‌گه‌ڵ مۆبایله‌کانی ئێستادا نیه. ئه‌م مۆبایله له شاشه‌ی OLED به‌رهه‌م هاتووه که ده‌نووشترێته‌وه و وزه‌ی پێویست له جووڵانه‌وه وه‌رده‌گرێت و به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی پاراستنی ژینگه ده‌دات، هه‌رچه‌نده بۆ کاتی پێویست باتری ئاسایی بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه دانراوه به‌ڵام وزه‌ی سه‌ره‌کی به هۆی جوڵانه‌وه دابین ده‌کرێت.
سه‌رنج ڕاکێش ترین به‌شی ئه‌م مۆبایله له دوگمه‌کانیه‌تی که به‌کارهێنه‌ر هه‌رکاتێک ئاره‌زوو بکات ده‌رده‌که‌ون و ئه‌گه‌ر پێویستیش نه‌کات نابینرێن.
هه‌تا ئێستا نرخ و کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.