دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، هه‌موو جۆره به‌رهه‌مێکی کۆمپانیای ئه‌پڵی له ماڵی خۆی قه‌ده‌غه کردووه.
ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن هاوسه‌ری بیل گیتس له دیمانه‌یه‌کدا ڕاگه‌یه‌نرا. مێلیندا گیتس ڕایگه‌یاند که ئه‌و و سێ منداڵه‌که‌ی له هه‌موو به‌رهه‌مێکی ئه‌پڵ وه‌کوو ئای فۆن و ئای پاد و هتد... بێبه‌ش کراون، له کاتێکدا که ئه‌و زۆر حه‌زی له مۆبایلی ئای فۆنه.
منداڵه‌کانی بیل گیتس ده‌توانن ئه‌و مۆبایلانه به‌کار بێنن که ویندۆزی مۆبایلی له‌سه‌ره و مۆسیقاش له ڕێگای سیسته‌می پڕ له کێشه‌ی زون مایکرۆسۆفت گوێ بیست بن.
ئه‌م قه‌ده‌غه‌کردنه له کاتێکدایه که ماڵه‌که‌ی چه‌ندین ته‌کنه‌لۆژی پێشکه‌وتووی جیهانی وه‌کوو ڕووناکی ئوتوماتیک و بڵندگۆی ناو دیواره‌کان که به‌دوای جووڵه‌ی گوێگر ده‌نگ ده‌گوازنه‌وه واتا له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی‌تر ده‌گوازرێنه‌وه و شاشه‌کانی دیجیتاڵی که کۆنتڕۆڵی بارودۆخی ناو ماڵ ده‌که‌ن وه‌کوو ڕێکخستنی گه‌رمای ماڵه‌وه و گۆڕینی که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی.