قوتابیانی ژاپۆنی قۆناغی سه‌ره‌تایی، به‌م نزیکانه یه‌که‌مین مامۆستای خۆیان که مرۆڤ نیه و هاوشێوه‌ی مرۆڤ دروست کراوه، ده‌بینن.
ڕۆبۆتی مامۆستا به ناوی سایا بۆ ئاماده‌کردن و به‌رهه‌م هێنانی به مه‌به‌ستی وتنه‌وه‌ی وانه‌کانی سه‌ره‌تایی، 15 ساڵی خایاندووه هه‌تا به‌رهه‌م هێنانی ته‌واو بووه. سایا 18 ماتۆڕی هه‌یه بۆ شکڵ و شێوازه‌کانی ده‌م و چاو که ده‌توانێت هه‌ستی خۆی له ڕێگای ئه‌م ماتۆڕانه ده‌رببڕێت.
له هه‌مان کاتدا سایا توانای قسه کردن به چه‌ندین زمان و ئه‌نجام دانی چه‌ندین کاری جیاواز هه‌یه و بڕیاره به‌م زوانه له تۆکیۆ بخرێته قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان.
وڵاتی ژاپۆن به نیازه هه‌تا ساڵی 2015 بۆ هه‌موو ماڵێک ڕۆبۆتێک ده‌سته‌به‌ر بکات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 35 ملیۆن دۆلاری ته‌رخان کردووه.