ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له بۆنه‌یه‌ک یاخود میواندارییه‌ک هاوکات له‌گه‌ڵ وێنه‌گرتن، وێنه‌که چاپ بکه‌ن، کۆمپانیای سۆنی ئه‌م ئاواته‌ی هێناوه‌ته‌دی.
کۆمپانیای سۆن ی له پێشانگایه‌کی تایبه‌ت به وێنه‌گری له لاس فێگاس، دوو مۆدێل پرینته‌ری به‌رهه‌م هێناوه که هه‌ردووکیان ده‌توانن وێنه‌کانی 4 هه‌تا 6 ئینجی پرینت بکه‌ن.
پرینته‌ری DPP-FP67 به نرخی 120 دۆلار و پرینته‌ری DPP-FP97 به نرخی 200 دۆلار له مانگی ئایاری داهاتوو ده‌خرێنه بازاڕ.
ئه‌م دوو پرینته‌ره زۆر بچووکن و کێشیان که‌مه و بۆ هه‌موو شوێنێک ده‌گوازرێنه‌وه. به‌کار هێنه‌ر ده‌توانێت وێنه‌کان له شاشه‌ی 2،4 ئینجی ئه‌م پرینته‌رانه ببینێت و گۆڕانکاری پێویست ئه‌نجام بدات و که‌م و کوڕی ئاسایی وه‌کوو سوور بوونی چاوه‌کان و ڕووناکی زۆر، به شێوه‌ی خۆکار چاک ده‌کرێن و دواتر ده‌توانن چاپی بکه‌ن.