کۆمپانیای Maxwell Smart سه‌ر به سه‌نته‌ری زانیارییه‌کانی ئه‌مریکا توانی مۆبایلێک به‌رهه‌م بێنێت که له شێوه‌ی پێڵاوی پیاوانه‌دایه و سه‌رجه‌م ستاندارده‌کانی په‌یوه‌ندی تێدا به‌کار هاتووه.
وه‌کوو ڕاگه‌یه‌نراوه له پاژنه‌ی پێڵاوه‌که، سپیکه‌ری تایبه‌تی دانراوه که دژی ئاو و به‌رکه‌وتنه و ده‌نگ به ئاستێکی زۆر به‌رز ده‌گوازێته‌وه گوێچکه‌ی مرۆڤ، به‌شی په‌نجه‌کانیشی تایبه‌ته به گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ به‌رامبه‌ره‌که‌ی، که توانای به‌رگری یه‌کجار به‌رزه که له‌به‌رامبه‌ر به‌هێزترین به‌رکه‌وتنه‌کانیش تێک ناچێت.
ئه‌م پێڵاوه هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ پێڵاوی ئاسایی نیه و به‌کار هێنه‌ر ده‌توانێت به‌ئاسانی له پێی بکات و له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بلوتوزیش سوودی لێ وه‌رگرێت.
شایانی باسه ئه‌م مۆبایله به شێوه‌ی بازرگانی به‌رهه‌م نایه‌ت و هه‌موو که‌سێک ناتوانێت بیکڕێت.