ژاپۆنیه‌کان ڕۆبۆتێکیان به‌رهه‌م هێناوه که له شێوه‌ی کچێکی ژاپۆنی ده‌چێت و هه‌ندێک جووڵه‌ی ده‌م و چاویش ئه‌نجام ده‌دات.
به پێی ڕاپۆرتێکی CNN ڕۆبۆتی HRP4C زۆر له شێوه‌ی مرۆڤ ده‌چێت و له‌م بواره‌دا پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌م ڕۆبۆته ده‌توانێت حاڵه‌ته‌کانی سه‌رسوڕمان و تووڕه‌بوون به‌خۆیه‌وه بگرێت.
شایانی باسه وڵاتی ژاپۆن له بواری به‌رهه‌م هێنانی ڕۆبۆت پله‌ی یه‌که‌می جیهانی هه‌یه و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته هه‌وڵ ده‌ده‌ن که ئه‌م بواره بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری وڵاته‌که‌یان گه‌شه پێ بده‌ن.
بڕیار وایه ئه‌م ڕۆبۆته له پێشانگایه‌کی مۆده له به‌شی ڕۆبۆته‌کان له تۆکیۆ نمایش بکرێت.