ئه‌م ئامێره له توانای دایه به 14 زمانی جۆراوجۆر ناوی گۆرانیبێژان و تراکی که به‌کارهێنه‌ر گوێی لێده‌گرێ بۆ گوێراگره‌که رابگه‌ینێت . دانانی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه به هۆکاری نه‌بوونی شاشه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ئامێره.
تایبه‌تمه‌ندی قسه کردنی ئه‌م ئامێره هه‌روه‌ها به‌کارهێنه‌ر ئاگادار ده‌کاته‌وه له باروودۆخی ووزه‌ی پاتری .
ئه‌م ئامێره که به درێژی 46 ملیمه‌تر و 8 ملیمه‌تر پانی به قه‌باره‌ی نێوه‌ی ئامێره‌کانی پێشووی ئای پاد دروست کراوه که له پاتریه‌کی قه‌له‌می AA بچووکتره ، واته له ته‌واوی ئای پاده‌کانی که تاکوو ئه‌مروو به‌رهه‌م هاتوون بچوکتره و به بچووکترین ئامێری لێدانی MP3 له جیهان ده‌ژمێردرێ وکێشی ته‌نیا 10.7 گرامه.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌مین جار له به‌رهه‌مه‌کانی ئای پاد کلیله‌کانی کۆنترۆلی ئامێر له‌جیاتی سه‌ر ئامێر له‌سه‌ر وایری هیدفۆن جێی بۆ کراوه‌ته‌وه.
نه‌وه‌ی سێهه‌می ئای پاد ته‌نیا له دوو ره‌نگی سیلوه‌ر و ڕه‌ش ره‌وانه‌ی بازار کراوه و له توانای دایه 4 گیگا بایت زانیاری پاشه‌که‌وت بکات ( به‌رامبه‌ر به 1000 گۆرانی).