ماوه‌یه‌ک پێش پرۆگرامی سیسته‌می سه‌ره‌کی OS.3.0 نه‌وه‌ی دوای سیسته‌می سه‌ره‌کی مۆبایلی کۆمپانیای ئه‌پل به کۆتایی گه‌یشت.
له‌سیسته‌می سه‌ره‌کی نوێی، ئه‌پل زیاتر له 100 تایبه‌تمه‌ندی نوێی بۆ به‌کارهێنه‌رانی زیاد کردووه که سه‌ره‌کیترین یان له مه‌راسمێکی تایبه‌تی به خه‌لک ناساندران.
سه‌ره‌تا توانایی سه‌ره‌کی بۆ سوود وه‌رگرتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که شاره‌زایی و توانایی و هاوکاری زیاتریان هه‌یه (به‌رنامه‌نووس) ناساندران که خۆی له هه‌زار API نوێ ده‌گرێت .
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی که سه‌رنجی به‌رنامه نووسانی بۆ خۆی ڕاکێشا ئه‌وه بوو که به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆن 3G ده‌توانن له کاتی یاری کردن یان به‌رنامه‌یه‌ک دا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ له هه‌مان شوێن کرین بکات یان به‌شداری نوێ بکاته‌وه .
یه‌کی تر له‌و توانایه‌ی سه‌ره‌کی که‌له به‌رده‌ستی فراوان کردن دایه یه‌ک هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه‌یه ، Push Notification که سێرویسی ئه‌و سیسته‌مه سه‌ره‌کیه‌یه.
بۆ سوود وه‌رگرتن له به‌رنامه‌کانی په‌یوه‌ست به وێب و یان چێک کردنی ئیمێل ئێوه پێویستانه که له کاتی په‌یوه‌ندی به ئینترنێت بڕۆنه ناو سایتی که مه‌به‌ستانه و کاری تێدا ئه‌نجام بده‌ن. به‌لام به توانایی Push ، ئیوه موبایلێکتان له به‌ر ده‌ست دایه که به به‌رده‌وامی به تۆر گرێدراون. و هه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی که په‌یوه‌ست هه‌بێت په‌یوه‌ندی به سه‌رویری خۆی بکات ، ئه‌و کاره له ڕێگای سه‌رویسی Push ئه‌نجام ده‌درێت . ئه‌وه به واتای ئه‌وه‌ی که ئێوه ده‌بن به که‌سێکی به‌رده‌وام ئۆنلاین له مه‌سینجێر ،یاری،ئیمێل و هه‌ر شوێنی تر له ناو ئینتێرنێت دا . سه‌ره‌کی ترین توانای سه‌رویسی Push له‌وه دایه که له کاتی په‌یام و یا ئیمێلیکی نوێ تان بۆ بیت ، هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌که داخراویش بێت ، مۆبایله‌که‌تان به ده‌نگ یان به شێوه‌ی دیار کردنی له‌سه‌ر شاشه ئاگادارتان ده‌کاته‌وه. تایبه‌تمه‌ندی تری سیسته‌می سه‌ره‌کی OS.3.0 که له به‌رده‌ستی به‌رنامه نووسان دایه ،توانایی به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی دوو مۆبایله له ڕێگای تۆری WiFi و BlueTooth که ئالووگۆرێکی گه‌وره‌ی بۆ به‌رهه‌م هێنه‌رانی یاری و یاریکه‌ره‌کان خولقاند.
به‌و تایبه‌تمه‌ندیه ئێوه ده‌توانن له کاتی یاریکردن دا سه‌رقالی گه‌ران بن و ته‌واوی که‌سانی که له ده‌وری ئێوه دا هاتوونه‌ته ناو یاری بدۆزنه‌وه و یاریان له‌گه‌لدا بکه‌ن.جێگای دلخۆشکه‌ریه که ئه‌و کاره له رێگای بلوتوسیش ئه‌نجام ده‌درێت .
له نووسخه‌ی نوێ دا لاپه‌ره‌ی سه‌ره‌کی گۆڕانی تێدا کراوه و ئێوه ده‌توانن له هه‌مان شوێن زۆر به خێرایی گه‌ڕان بکه‌ن و له ناو ته‌واوی زانیاری و به‌رنامه‌کانتان گه‌ڕان بکه‌ن.
هه‌والی تری دلخۆشکه‌ری ئه‌پل پشتیوانی کردنی یه له MMS که له‌و سیسته‌مه نوێیه دا بۆ ئایفۆن به‌رهه‌م هاتووه .
له نووسخه‌ی نوێ به‌رنامه‌کان ده‌توانن بۆ ئامێره‌کانی په‌یوه‌ست که به‌رهه‌م هاتوون په‌یوه‌ندی گرێ بده‌ن بۆ نموونه : ئایفۆنی ئێوه ده‌توانێ ببێت به ئامیرێکی کۆنترۆلی ڕێگای دووری ئامێرێکی که له کۆمپانیایه‌کی تر به‌رهه‌م هاتوون.
توانایی سوود وه‌رگرتن له کیبۆرد له حاله‌تی ستوونی بۆ ته‌واوی به‌رنامه‌کانی سه‌ره‌کی ئایفۆن به تایبه‌تی به‌شی SMS زیاد کراوه و ده‌توانن به خێرایی SMS بنێرن.
له‌مه‌و دوا ده‌توانن ئایفۆنی 3.0 به جووته هدستی ئستێریۆی بلووتووس گرێ بده‌ن و له مۆسیقا چێژ وه‌رگرن بۆ Shuffle کردنی مۆسیقا ته‌نیا ده‌توانن ئامێری ئایفۆنتان بجولێنن ،هه‌روه‌ها بۆ گرتنی ده‌نگ به‌رنامه‌ی تایبه‌ی بۆ دانراوه.
به‌کار خستنی مۆسیقا له کاتی کارکردنی له گه‌ل به‌رنامه‌کانی تر یه‌کێکی تره له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رنج ڕاکێش و نوێی ئایفۆن. ده‌توانن له ناو یاری دا سه‌ردانی ئه‌رشیفی مۆسیقای خۆتان بکه‌ن و له کاتی یاری کردن دا گوێ له مۆسیقا ڕابگرن.
ئایفۆن ئه‌مجاره به Paste – Copy ده‌وله‌مه‌ند کراوه ، به گووته‌ی ئه‌و کۆمپانیایه دامه‌زراندنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه زۆر کێشه‌دار و ئاسته‌م بوو به‌ڵام له کۆتایی دا ئه‌پل له ژێر باری ئه‌م شه‌رمه‌زاریه‌ی کۆپی و په‌ست هاته ده‌ره‌وه . ده‌توانن له هه‌ر دێرله بابه‌تێک یان هه‌ر بابه‌تێک که‌ت و په‌ست بکه‌ن . ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له بابه‌ت وێنه‌کانیش به کار دێت.
له تایبه‌تمه‌ندی نوێ دا ده‌توانن چه‌ندین وێنه دیار بکه‌ن و بۆ ئیمێلی که مه‌به‌ستتانه ڕه‌وانه بکه‌ن. نووکته‌ی خۆشی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه له‌وه دایه که ئه‌گه‌ر له ناردنی په‌شیمان بوونه‌وه ته‌نیا پێویستا ئامێری ئایفۆنتان بهه‌ژێنن تاکوو Undo بکرێت.
کۆمپانیای ئه‌پل ماوه‌یه‌ک پێش ئاگاداری بلاوو کرده‌وه که نووسخه‌ی سیهه‌می ئه‌و سیسته‌مه له حاله‌تی بێتا دایه و له چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌ستی به‌رنامه‌نووسان و شاره‌زایانی داناوه بۆ ده‌وله‌مه‌ند کردنی . و له هاوین دا به شیوه‌ی خۆرایی له‌به‌رده‌ستی خاوه‌ن مۆبایله‌کانی ئایفۆنی 3G داده‌نرێ . به‌کارهێنه‌ران دلنیا کراونه‌ته‌وه که ئه‌پگرێدی ته‌نیا بۆ ئایفۆنه‌کانی ئه‌سلی ئیمکانی ده‌بێت و به‌کارهینه‌رانی iPod Touch بۆ دابه‌زاندنی ده‌بێ 10$ پیشکه‌ش بکه‌ن.
له کۆتایی دا هه‌والێکی ناخۆش بۆ خاوه‌ن ئامیره‌کانی نه‌وه‌ی یه‌که‌می ئایفۆن که هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیه‌کان به هۆی نه‌بوونی هاردوێری پێویست له سه‌ر ئامێره‌کانیان کار ناکه‌ن وه‌کوو MMS و A2DP. ، ئه‌پل هه‌روه‌ها ئاگاداری کرده‌وه که 15 وولاتی تری بۆ لیستی بازاره‌کانی ئه‌پل زیاد کردووه که به گشتی ژماره‌یان ده‌بێته 77 وولات .