کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیسته‌می ویندۆز 6.5 بۆ مۆبایل به‌رهه‌م هێنا که له‌چاو سیسته‌می پێشوتری، کار کردنی ئاسانتره و تایبه‌تمه‌ندی زیاتری بۆ ده‌سته‌به‌ر کراوه.
مایکرۆسۆفت له پێشانگای ساڵانه‌ی مۆبایل له به‌رشلۆنه، نوێترین ویندۆزی مۆبایلی خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها مایکرۆسۆفت خزمه‌تگوزاری نوێ به ناوی ته‌له‌فۆنی من (My Phone) خسته‌ڕوو که به‌کار هێنه‌ر ده‌توانێت زانیارییه‌کانی ناو مۆبایله‌که‌ی بگوازێته‌وه ناو مالپه‌ڕێکی پارێزراو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو نه‌چن.
جگه له‌مانه مایکرۆسۆفت چه‌ند ڕێککارێکی تری بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی سیسته‌می ویندۆز خسته‌ڕوو که دوای گفتوگۆ ده‌خرێنه واری جێبه‌جێ کردن.