کۆمپانیای سۆنی ئه‌ریکسۆن به پێش که‌وتنی له کۆمپانیاکانی ڕکابه‌ری له پێشانگای Mobile World Congress له به‌رشلۆنه، یه‌که‌مین مۆبایلی به کامیرای 12 مێگاپیکسڵی، خسته‌ڕوو.
مۆبایله IDOU له شه‌ش مانگی دووه‌می ئه‌م ساڵ ده‌خرێته بازاڕ و کامیرای 12.1 مێگاپیکسڵه به فلاشی زێنوون و شاشه‌ی 3.5 ئینجی بۆ دانراوه.
سیسته‌می ئه‌م مۆبایله له کۆمه‌ڵه‌ی سیمبیان ده‌بێت به‌ڵام به گۆڕانکاری به‌رچاو که ده‌توانێت ڕکابه‌ری سیسته‌مه‌کانی تر بکات.
له ئێستادا هیچ ورده‌کاری تری ئه‌م به‌رهه‌مه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.