تاقی کردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌ر لاپ تۆپه‌کانی Eee PC , Dell Mini 9 , Aspire One Acer ئه‌نجام دراوه.
دوای ڕه‌خنه‌و گله‌یی زۆری به‌کار هێنه‌ران له سیسته‌می ویندۆز ڤێستا و ده‌رکه‌وتنی سیسته‌مه‌کانی کراوه، وه‌کوو لینۆکس، کۆمپانیای ئینتێلیش که هه‌تا ئێستا ته‌نها له بواری به‌رهه‌م هێنانی پرۆسیسه‌ر و مادربۆرد کاری ده‌کرد، بڕیاری دا سیسته‌مێکی تایبه‌ت به خۆی به‌رهه‌م بێنێت.
کۆمپانیای ئینتێل ڕایگه‌یاند که سیسته‌مه‌که‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای لینۆکس، کراوه‌یه و به Moblin 2 ناو نراوه و ته‌نها له‌سه‌ر لاپ تۆپه‌کان داده‌نرێت.
ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه کار ده‌کات که پرۆسیسه‌ری Atom یان بۆ دانراوه. به گوته‌ی به‌رپرسانی کۆمپانیاکه، خێرایی کردنه‌وه‌ی سیسته‌م و به‌ڕێوه‌بردن و کار کردن به ئینتێرنێت، یه‌کجار زیاتر ده‌بێت له سیسته‌مه‌کانی ئێستا.
هه‌تا ئێستا کاتی خستنه‌ڕوو به شێوه‌یه‌کی گشتی بۆ ئه‌م سیسته‌مه ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.